سەرۆکی ڤەنزوێلا: نەتانیاهۆ هیتلەری سەدەی ٢١ـەمە

نیکۆلاس مادورۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر ئێران و نەتانیاهۆی وەک "هیتلەری سەدەی ٢١ـەم" وەسف کرد.
نیکۆلاس مادورۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا لە راگەیەندراوێک بۆ کەناڵی فەرمی دەوڵەت ئیدانەی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر ڤەنزوێلا کرد و نەتانیاهۆی وەک "هیتلەری سەدەی ٢١ـەم" وەسف کرد.
مادورۆ وتی، "نەتانیاهۆ هیتلەری سەدەی ٢١ـەمە. شەڕێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاسیا و تەواوی دونیا ئەنجامەکانی ترسناکی دەبێت." و بانگێشتی وڵاتانی لەبارەی سیاسی و سەربازی بەهێزن کرد کە رێگری لە هێرشەکە بکەن.
مادورۆ بانگێشتی وڵاتانی ئەمریکای لاتین، رووسیا، چین، وڵاتانی کەنداو و تورکیا کرد کە پشتیوانی لە ئێران بکەن.
نیکۆلاس مادورۆ دەستنیشانی کرد کە ئێران مافی خۆپاراستنی هەیە و گونجانی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، هێزەکانی رووسیا دوو شوێنی نیشتەجێبوونیان لە ناوچەی سومی و خارکیڤی ئۆکرانیا کۆنترۆڵکردەوە.
ئایەتولڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدا بۆ گەلی ئێران وتی، "هەرچەشنە دەستێوەردانێکی سەربازی لەلایەن ئەمریکاوە بێ گومان زیانی قەرەبوو نەکراوەی لێدەکەوێتەوە."
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ڕۆژی سێشەممە لە قەزای حەمیدیە شاری قونەیترەی سوریا لە نزیکەی بەرزاییەکانی جۆلان ژمارەیەکی زۆر خانووی ڕوخاند.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٥ هەزار و ٦٣٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٩ هەزار و ٨٨٠ کەس.